username:

password:



 

 Songs
 Albums
 Diggers
 Comments
 Blogwalls

 About


445,329 Albums + 604,843 Individual Songs
Send
Send
 
 
Descriptions

Leila Fariqi Full Album [Astera(1997)لەیلا فەریقی فول ئەلبوم [ئەستێرە


Playing Next: Oppie Andaresta - Kumpulan Lagu Lagunya (1997) Full Album


#LeilaFariqi#OriginalAudio#Album1997#Astera#LailaFariqi#Lailafariqy#LeilaFariqy



لەیلا فەریقی ١٩٩٧ ئەستێرە



ئەم ئەلبومە بۆ یەکەمجارە لە ڕێگای ئەم چەناڵەوە بڵاودەکرێتەوە، سەرجەم تراکی ئەلبوومەکە ئۆرجیناڵە..ئومێدەوارم توانیبێتم کارێکی باش بکەم و ئەو هونەرە جوانەی ساڵانێك پێش ئێستا کراوە بە شێوازێکی مۆدێرن لە ڕێگای ئەم ڤیدیۆیانەوە نوێ بکەمەوە و بەرگێکی جوانتری پێ ببخەشم.



* ئەستێرە

* تۆم بیر دێتەوە

* کاروان

* ئەزیزم بۆچی تۆرای

* بەجێت دێڵم

* لای لایە



ژیان

کاتێک منداڵ بووە باوکی بەھۆی نەخۆشیی شێرپەنجەوە مردووە و دایکیشی لە بۆردمانێک لە شەڕی ئێران و عێراقدا کوژراوە. دوای ئەوان، برا گەورەکەی ئاگادارییان دەبێت و دەچن بۆ شاری سنە. لە سنە دەچێ بۆ خوێندنگەی سەرەتایی. لە ساڵی ١٩٩١دا دەینێرن بۆ وڵاتی سوید. سەرەتا ھوونەرمەند لەیلا فەریقی بە وتنەوەی گۆرانییەکانی تایەر تۆفیق دەستی پێکرد، لە سوید یەکەم ئەلبۆمی خۆی لە ساڵی ١٩٩٧ بەرھەم دێنێت بە ناوی ئەستێرە. ئێستاش لەوێ دەژی. پاشان لە ساڵی ٢٠٠٠ بە ھاوکاری کۆمپانیای Sky Vision Production لە سوید ئەلبوومی سیاچەمانە بەرھەم دێنێت و پاشان لە ساڵی ٢٠٠٢ بەھاوکاری ھەمان کۆمپانیا ئەلبوومی ئەوین و ئازار بڵاو دەکاتەوە،[٤] دواتر لە ساڵی ٢٠٠٧ دوای کۆچی دوایی مەرزیە فەریقی خوشکی، لەیلا فەریقی ئەلبوومی گوێم لێگرن بڵاو دەکاتەوە کە ئەو ئەلبوومە بوو بە پڕفرۆشترین ئەلبوومی ساڵ لەم ئەلبوومەدا گۆرانییەکی لەگەڵ ھونەرمەندی بەناوبانگی میسری عەلی حەجاز وتووە بە زمانی کوردی و عەرەبی. ئەم گۆرانییە بووە ھۆی ئەوەی کە لەیلا فەریقی لە ناو نیشتیمانی عەرەبی ناوبانگێکی زۆر بۆخۆی پەیدا بکات ھەروەھا لەیلا فەریقی لە ناو فارسدا ناوبانگی ھەیە و کلیپ و ھەواڵەکانی لەیلا فەریقی لە کەناڵە فارسییەکاندا بڵاو دەکرێتەوە. دوای دابڕان بۆ ماوەیەکی درێژ، ساڵی ٢٠١٧ لەیلا فەریقی دووبارە گەڕایەوە بۆ درێژەدان بە کاری ھونەری بە وتنی گۆرانی \"منیش لێرەم\"، ھەر لە ھەمان ساڵدا ئەلبومێکی تازەی بڵاوکردەوە بە ناونیشانی \"Echoes of the past\".[٥]



ئەلبومەکان

١٩٩٧: ئەستێرە

٢٠٠٠: سیاچەمانە، بەرھەمی Sky Vision Production لە سوید

٢٠٠٢: ئەوین و ئازار، بەرھەمی Sky Vision Production

٢٠٠٧: گوێم لێگرن بەرھەمی Leila Productions & Chwar Chra – ART.Co

٢٠١٧: Echoes Of The Past

کارکردن لەگەڵ ئاوازدانەر و شاعیرەکان

ھوونەرمەند لەیلا فەریقی لەگەڵ ھەڵکەوت زاھیری ئاوازدانەر کاری کردووە[٦] و شیعری زۆر شاعیری بەکارھێناوە لەوانە وەکوو:[٥]



ئەکرەم ئەمین

حەمە سەعید ئیبراھیم

زیاد ئەسعەد

حەمە سەعید حەسەن

ڕیدار سابیر

عەبدولڕەحمان بێلاف

محەمد قادر

ھاوکار نامۆ

ئەحمەد محەمد

کەمال میراودەلی



بۆ زانیاری زیاتر: سەرچاوە

https://ckb.wikipedia.org/wiki/لەیلا_فەریقی

© 2021 Basing IT